ئاژانسی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان ده‌ستیان به به‌رنامه‌یه‌ك كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له چه‌ند به‌شێكی جودای ووڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فریكادا.
نوێنه‌رێكی ئاژانسی خۆراك و كشتوكاڵ ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌كان، هێڵده‌ر موته‌یی ده‌ڵێت زیاتر له 200 كارمه‌ندی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و به‌رنامه‌یه شه‌ش هه‌فته ده‌خایه‌نێت و به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانه له تێگه‌یشتنی مه‌ودای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له نایجیریا. یه‌كێتی ئه‌وروپاش نزیكه‌ی 700 هه‌زار دۆلاری بۆ پشتگیری كردن له‌و به‌رنامه‌یه ته‌رخان كردووه.
ڤایرۆسی جۆری H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بۆ یه‌كه‌م جار له نێو مریشك و باڵنده‌كانی باكوری نایجیریا له ویلایه‌تی كادونا دۆزرایه‌وه. له‌و كاته‌شه‌وه، نه‌خۆشیه‌كه بۆ 13 ووڵاتی دیكه بڵاوبۆوه. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ جۆره تووشبونێك له نێو مرۆڤدا له نایجیریا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.