سه‌رۆك بوش به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمی ئاڕاسته‌ی موسوڵمانانی ئه‌مریكا و سه‌رانسه‌ری جیهانی كرد.
به‌ڕێز بوش له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆژی هه‌ینی له كۆشكی سپی گوتی له لای موسوڵمانان ڕه‌مه‌زان پیرۆزترین كات و بۆنه‌ی ساڵه‌كه‌یه چونكه له‌م مانگه‌دا و له 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ووته‌كانی خودا له شێوه‌ی قورئان بۆ پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د هاته خوارێ.
سه‌رۆك گوتیشی له‌م بۆنه ئاینی‌یه‌دا، موسوڵمانه‌كان پێكه‌وه له‌گه‌ل دۆست و خێزانه‌كانیان‌دا كات به سه‌ر ده‌به‌ن و تیایدا له ڕێگه‌ی خێروخێرخوازی و كاری چاكه‌وه سوپاسی خۆیان بۆ پیرۆزییه‌كانی خودا نیشان ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز بوش گوتیشی ئه‌م بۆنه ئاینی‌یانه كاتی باشن بۆ یادكردنه‌وه‌ی به‌ها به‌نرخه‌كانی كه خه‌ڵك پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و بێگومان موسوڵمانه ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكایان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه.
موسوڵمانانیش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا پێشوازی له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كه‌ن.
له به‌غدا، موسوڵمانه عه‌ره‌به سوننه‌كان پاش بینینی مانگ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانیان ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه موسوڵمانه شیعه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌ن.
موسوڵمانه‌كانیش له شارۆچكه‌ی ڕامه‌ڵای كه‌ناری خۆرئاوا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ره و بازاڕه‌كان ڕۆیشتن تاوه‌كو خۆیان بۆ هاتنی ئه‌م مانگه ئاماده بكه‌ن.
ڕێكخراوێكی خێرخوازی موسوڵمانه‌كانیش له ئه‌مریكا هانی موسوڵمانانیانداوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا خێر و كاری چاكه بكه‌ن.
ئه‌م ڕێكخراوه خێرخوازه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ش باوه‌ڕده‌كرێت خۆراك بۆ زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له 25 ووڵاتی جیهان له‌م مانگه‌دا دابین بكه‌ن.