ڕێبه‌ری حیزبوڵا حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لایه‌نگرانی له ڕۆژی هه‌ینی‌دا له به‌یروت گوتی پارته‌که‌ی هه‌رگیز به زۆر چه‌ک دانانێت.
نه‌سروڵا به جه‌ماوه‌ره لایه‌نگره به‌شداربووه‌که‌ی که ژماره‌یان سه‌ده‌ها هه‌زار که‌س بووه، گوتی گروپه چه‌کدارییه‌که‌ی خاوه‌نی زیاتر له 20 هه‌زار رۆکێتن و تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی لوبنان توانای به‌رگریکردنی خۆی له ده‌ستی ئیسرائیل نه‌بێت، گروپه‌که‌ی هه‌رگیز ئه‌و چه‌کانه‌ی ته‌سلیم ناکات.
نه‌سروڵا گوتیشی واپێناچێت که هێزه ئاشتیخوازه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیان به جبه‌خانه سه‌ربازییه‌کانی بگه‌یه‌نن که به پێی قسه‌کانی ئێستا زۆر گه‌وره‌ترێکه له‌و کاته‌ی پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕوپێکدادانه 34 ڕۆژییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ده‌ست پێ بکات.
هه‌ر له میانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌روه‌ک نه‌سروڵا به ڤیستیڤاڵی" سه‌رکه‌وتنی ته‌واوه‌تی" ناوبرد، گوتی هه‌ردوو سه‌ربازه ئیسرائیلیه ده‌ستگیرکراوه‌که، ئازاد ناکه‌ن که گرتنه‌که‌یان بووه مایه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانه‌ی لوبنان که له 14 ی مانگی هه‌شتدا کۆتایی پێهات. له دوای ڕووداوه‌کانه‌وه، بۆ یه‌كه‌م جاربوو نه‌سروڵا له شوێنێکی گشتی‌دا ده‌ربکه‌وێت.
له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانه‌کاندا، 1200 لوبنانی و 157 ئیسرائیلی کوژران. زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی ئیسرائیل سه‌رباز بوون و لوبنانیه‌کانیش زۆربه‌یان که‌سانی سیڤیڵ بوون.
جێی باسه، هه‌ردوولا واتا حیزبوڵا و ئیسرائیل دوای ته‌واوبونی شه‌ڕه‌که خۆیان به سه‌رکه‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌دا.