ماوه‌یه‌كه دادگایی كردنی سه‌دام حسێن و شه‌ش له یاریده‌ده‌ره‌كانی به تاوانی جینۆساید له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌نفالدا ده‌ستی پـێـكردووه، كه نزیكه‌ی 180 هه‌زار كوردی تیادا كوژراوه یان بێ سه‌روشوێنـكراوه و پتر له 4 هه‌زار گوندیشی تیادا ڕمێنراوه. له پـێـشـهاته‌یه‌كی نوێی ئه‌و دادگایه‌دا، له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، دادوه‌ر عه‌بدوڵـڵا ئه‌لعامری لابرا.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته به تایبه‌تی و دادگاكه به گشتی هاوكارمان شوان سه‌عید گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مونذر ئه‌لفه‌ضڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق و ئه‌ندامی نووسینی ده‌سـتور و هه‌روه‌ها مامۆسـتای زانكۆ و ڕاوێژكاری یاسایی سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.