Accessibility links

سه‌رۆک بوش به‌ڵێنی‌دا به ‌پشتیوانیکردن له عێراق


سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت پێویسته‌ ووڵاتانی سه‌رانسه‌ری جیهان پشتیوانی له ریفۆرمخوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست بکه‌ن. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێت جیهان له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگای ئازاد و ڕه‌وایانه‌وه‌، هه‌وڵی سه‌قامگیری له‌و ناوچه‌یه‌دا بدات.

سه‌رۆک بوش له میانه‌ی ووتاره‌که‌یدا له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ڵێنیشیدا به‌وه‌ی له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستان، له پشتگیریکردنی حکومه‌تی عێراقی به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رۆک له درێژه‌ی قسه‌کانیشیدا گوتی پێویسته ئێران خواستی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی نه‌هێڵێت. ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش کار ده‌کات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسیانه‌، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و له دژی بوونی به‌رنامه‌یه‌کی ناوه‌كی ئاشتیخوازانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ نیه‌ که ئێران هه‌یبێت.‌

XS
SM
MD
LG