Accessibility links

ئه‌فسه‌رێـكی ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌لقاعیده‌ به‌رپـرسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك


ئه‌فسه‌رێـكی ئه‌مریكی كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌ شـاری كه‌ركوكه‌ ده‌ڵـێت ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق به‌رپـرسه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌ی كه‌ركوك كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوژرانی زیاتر له‌ 20 كه‌س.

كۆلۆنێـل میك براوده‌ر به‌ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت به‌كورتی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ده‌یه‌وێت حكومه‌تی عێراقی شـڵۆق بكات و هێرش به‌رێته‌ سه‌ر ژێرخانی وڵاته‌كه‌ هه‌تا پـیشـانی بدات حكومه‌تی عێراقی ناتوانێت به‌رگری له‌ خۆی بكات.

گوتیشی یه‌ك له‌ بۆمبه‌كان نزیك به‌ندیخانه‌یه‌كی ناوه‌ندی لـێـكۆڵینه‌وه‌كانی تاوان و ئۆفیسه‌كانی دوو پارتی سـیاسی ته‌قیوه‌ته‌وه‌. ژماره‌یه‌ك گومانلـێـكراو ده‌ستـگیر كراون.

كۆلۆنێـل میك براوده‌ر گوتیشی هێرشـه‌كان ئاماژه‌یه‌ك نیـیه‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی، وه‌ك خۆی ده‌ڵـێت كه‌ركوك نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی پـێـكه‌وه‌ ژیان‌ بووه‌.

XS
SM
MD
LG