سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت عێراق له مه‌ترسی ئه‌وه‌دایه
بخزێته ناو شه‌ڕی ناوخۆوه ئه‌گه‌ر توندوتیژیـیه‌كان له‌و وڵاته به‌م شـێوه‌یه‌ی ئێسـتای به‌رده‌وام بێت.
به‌ڕێز ئه‌نان ئه‌م لـێـدوانه‌ی دا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، وه گوتیشی گه‌لی عێراق ئاماده‌یی خۆیان پـیشـان داوه كه وڵاتێـكی دیموكرات بنیاتبنێن، به‌ڵام توندوتیژی زاڵبووه به‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌یاندا.
كۆفی ئه‌نان هه‌روه‌ها گوتیشی هێشـتا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م ڕزگار كردنی ئاشتی ماوه، به‌ڵام ئێسـتا عێراق و ڕێبه‌ره‌كانی ناكۆكن و پـێویسـتیان به پـشـتگیریـیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی كه ئه‌ویش له نیویۆركه سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پلانی ئاسایشی به‌غدا كه حكومه‌تی ئه‌مریكی پـشـتیوانی لێده‌كات نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێوه دیاره، كه هه‌رچه‌نده توندوتیژی به‌رده‌وامه.
به‌ڵام به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتیشی دزه‌كردنی تیرۆریسـتان و تاوانكاران بۆ ناو وه‌زاره‌ته ئاسایشـیـیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.