پاش هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سوید سه‌رۆك وه‌زیر گۆێره‌ن
پـێرسۆن گوتی ئه‌و دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ده‌ست له كار ده‌كێشـێته‌وه بۆ ئۆپۆزیسـیۆنی ناوه‌ندی ڕاست.
دوای ژماردنی نزیكه‌ی هه‌موو ده‌نـگه‌كان پـێشـبینی ده‌كرێت چوار پارته‌كه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆنی به ڕێبه‌رایه‌تی فرێـدریك ره‌ینفێـلدت له‌سه‌دا 48 ی ده‌نـگه‌كانیان بردبێـته‌وه به جیاوازیـیه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیـیه‌تی چه‌پی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ڕێز پـێرسۆن كه له‌سه‌دا 46 ی ده‌نگه‌كانیان بردۆته‌وه.
به‌ڕێز پـێرسۆن ده‌ڵـێت پارته‌كه‌ی، كه سۆشیال دیموكراته، هه‌ڵبژاردنه‌كانی دۆڕاند به‌ڵام شكستی نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌م نزیكانه واز له ڕێبه‌رایه‌تی پارته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
به‌ڕێز ره‌ینفێـلدتیش، كه بڕیاره بـبێت به سه‌رۆك وه‌زیری نوێی سوید ده‌ڵـێت ئه‌و و پارته هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو میانڕه‌وانی نوێ حوكمڕانی سوید ده‌كه‌ن.
شـایانی باسه به‌ڕێز ره‌ینفێـلدت له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا په‌یمانی داوه كار له وڵاته‌كه زیاد بكات له ڕێـگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و چاككردنی سـیسـتمی وڵفێری سویدی.
پارتی سۆشـیال دیموكراتی سویدی به درێژایی 70 سـاڵی ڕابوردوو زۆر جار حوكمڕانی وڵاته‌كه‌یان كردووه.