پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵـێت كه‌سـێـكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری به بۆمبڕێـژكراوی له
شـاری كه‌ركوك ته‌قاندۆته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 18 كه‌سی كوشـتووه و 55 ی دیكه‌شی بریندار كردووه. ئه‌م هێرشـه یه‌كێـك بووه له‌و زنجیره ته‌قینه‌وه كوشـندانه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه له‌و شـاره ڕوویداوه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن چه‌كدارێـك له ناو ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵـگره‌كه‌وه ته‌قه‌ی له هاوڵاتیانی سـڤیل كردووه پـێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پـۆلیسدا بته‌قێـنێـته‌وه. زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان له ناو بنكه‌كه‌دا بوون.
هه‌روه‌ها هێرشـه‌كه نزیك به نووسـینگه‌كانی یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان بووه، كه پارتی سـیاسی سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی‌یه.
په‌یامنێرمان له شـاری كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی له ڕاپـۆرتێـكی دا ده‌ڵـێت ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شـاری كه‌ركوك گه‌یشـتۆته 6 ته‌قینه‌وه و به هۆیه‌وه 23 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 77 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.