Accessibility links

پاپای ڤاتیكان به‌رامبه‌ر به‌ لێـكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی گوته‌كانی نیـگه‌رانه‌


پاپا بـێنێـدیكت ده‌ڵـێت ئه‌و دڵـگرانه‌ به‌وه‌ی كه‌ گوتاره‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی موسـڵـمانانی ئازار داوه‌.
پاپا ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتی ئه‌و زۆر پـێی ناخۆشه‌ كه‌ گوته‌كانی بوو به‌ مایه‌ی دڵـگرانی موسـڵـمانه‌كان.

هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان كاردیناڵ تراسیسیۆ بێرتۆن گوتی پاپا له‌و گوته‌یه‌یدا مه‌به‌سـتی ئه‌وه‌ بووه‌ باس له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئاین و توندوتیژی بكات.

شـایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری موسـڵـمانان ڕه‌خنه‌یان له‌ پاپا بـێنێـدیكت گرت له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی ڕۆژی سـێـشه‌ممه‌ی كه‌ ئیسـلامی به‌ توندوتیژیـیه‌وه‌ به‌سـتبوو.

له‌ گوتاره‌كه‌یدا له‌ ئه‌ڵـمانیا پاپا بـێنێـدیكت گوته‌ی ئیمبراتۆرێـكی بیزه‌نتینی كه‌ له‌ سه‌ده‌ی چوارده‌دا ژیاوه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ گوتویه‌تی محه‌مه‌د ته‌نها به‌دكاری و نامرۆڤایه‌تی هێناوه‌ وه‌كو كه‌ پـێی ده‌ڵـێن جیهاد ئه‌لموقه‌ده‌س، واته‌ شه‌ڕی پـیرۆز.

سه‌رۆك وه‌زیری مالیزیا عه‌بدوڵـڵا ئه‌حمه‌د به‌ده‌وی گوتی پاپا نابێت ئه‌م كاردانه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ری هه‌روا به‌ سـاده‌یی وه‌ربگرێت.

گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش گوتویه‌تی گوته‌كانی پاپا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بووه‌. هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی ئیسـلامی له‌ شـوێنه‌كانی تری جیهانیشه‌وه‌، وه‌كو پاكسـتان و عێراق و توركیاش ڕه‌خنه‌یان له‌ گوته‌كانی گرتووه‌.

XS
SM
MD
LG