ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجام سێ ته‌قینه‌وه‌ی جودا له به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ی 3 که‌س ده‌کوژرێن و 24 که‌س بریندار ده‌بن. له نێو قوربانیه‌کانیشدا، دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان تیادایه.
له زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا پلانیان داناوه بۆ هه‌ڵکه‌ندی چاڵ به چوارده‌وری به‌غدا تاوه‌کو ڕێگه له هاتنه ناوه‌وه‌ی یاخیبوان و ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو بۆ ناو پایته‌خت بگرن. ووته‌بێژێکیش گوتویه‌تی خاڵه‌کانی پشکنینیش پێش گه‌یشتنه ناو شاره‌که که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی 6 ملیۆن که‌سه، 28 خاڵ ده‌بێت و له‌سه‌ر ڕێگه سه‌ره‌کیه‌کانی به‌ره‌و شاره‌که داده‌نرێن.
له لایه‌کی دیکه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی گوتویانه ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمی زیاتر له 35 که‌سیان له چوارده‌وری به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌و ته‌رمانه واپێده‌چێت قوربانی توندوتیژی نه‌ژادی بن که له ناو پایته‌خت و به‌شه‌کانی تری ووڵاته‌که‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه.
ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ش که له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی پێشووه‌وه تاوه‌کو ئێستا دۆزراونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته زیاتر له 150 ته‌رم.