به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێز به ڕابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 550 سه‌ربازی ئیسپانی ده‌ستیان به گه‌یشتن بۆ باشوری لوبنان كردووه. لـێـپـرسـراوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵـێن ژماره‌ی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزان بۆ باشوری لوبنان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌گاته 5 هه‌زار سه‌رباز، كه زۆربه‌یان له سه‌ربازانی فه‌ره‌نسی و ئیتاڵی و ئیسـپانی پـێـكهاتوون. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی ئیسرائیلی گوتویانه هه‌ر كاتێـك ژماره‌ی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له باشوری لوبناندا گه‌یشـته 5 هه‌زار سه‌رباز ئه‌وا ئه‌و كاته ئیسرائیل هێزه‌كانی خۆی له لوبنان ده‌كێـشـێته‌وه.
گوته‌بێـژی حكومه‌تی ئیسرائیلی میری ئیسه‌ن له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵـێت ئیسرائیل ده‌خوازێت باشوری لوبنان به‌جێـبهێڵـێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه خواستی زه‌وتـكردنیمان نیـیه و ئێمه هیچ مشـتومڕێـكمان له‌سه‌ر خاك له‌گه‌ڵ لوبناندا نیـیه و ئیسرائیل پـشـتگیری له‌وه‌ی پـێـی ده‌گوترێت هێڵی شـینی سـنووری ده‌كات كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه پـشـتڕاست كراوه.
شـایانی باسه ئه‌ركی هێزه‌كانی ئاشـتی پارێز له باشـوری لوبنان به مه‌به‌سـتی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی جوداكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵای لوبنانیـیه، ئه‌و گروپه‌ی له لایه‌ن سوریا و ئێرانه‌وه پـشـتگیری ده‌كرێت. به‌ڵام حه‌سه‌ن نه‌سروڵـڵای ڕابه‌ری حزبوڵـڵا ده‌ڵێت هێزه‌كانی تا ئێـسـتا له نێو ئه‌و گوند و شـارۆچكانه‌دا كه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هاوسـنوورن و ئه‌و هێزانه‌شی هیچ نیازی كشـانه‌وه‌یان له‌و جێـگایانه‌دا نیـیه.