دادوه‌ری دادگایی کردنی سه‌دام حوسه‌ین بۆ تاوانه‌کانی جینۆساید له میانه‌ی دانیشتنی ڕۆژی چوارده‌ی مانگی پێنج‌ی دادگادا به ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی گوت " تۆ دیکتاتۆر نیت."
تێبینیه‌کانی دادوه‌ر عه‌بدوڵا ئه‌لئه‌میری له پاش ڕۆژێک له پێشکه‌ش کردنی داوا‌ی لێکۆڵه‌ره‌وانی داد بۆ کشانه‌وه‌ی دادوه‌ر له پۆسته‌که‌ی هات و گوتیان ئه‌و داواکارییه‌کان به‌هۆی ئه‌وه‌یه که دادوه‌ر لایه‌نی سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی ده‌گرێت.
دادوه‌ریش ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌وایانه مامه‌ڵه بکات.
له‌م دانیشتنه‌ی دادگادا، سه‌دام وه‌ڵامی یه‌کێک له شکایه‌تکاره‌کانی دایه‌وه که له دژی سه‌دام شایه‌تی دا‌و گوتی ئه‌و له ساڵی 1988 دا سه‌دامی بینیوه تاوه‌کو داوا‌ی ئازادکردنی که‌سوکاره به‌ندکراوه‌کانی لێ بکات. سه‌دام لێی پرسی، " ئه‌گه‌ر من دکتاتۆر بووم، بۆچی هاتیت بمبینیت."
له‌و کاته‌دا، دادوه‌ر خۆی تێکه‌ڵی قسه‌کان کرد و به سه‌دامی گوت " تۆ دکتاتۆر نیت، به‌ڵکو ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌وروپشتن، تۆیان کردۆته دکتاتۆر."
ئه‌م تێبینیانه‌ی دادوه‌ره‌که واپێده‌چێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی زیاتر له لای لێکۆڵه‌ره‌وانی داده‌وه ببیسترێت که له دانیشتنی شه‌شه‌می دادگادا ڕه‌خنه‌ی خۆیان له دادوه‌ره‌که گرتبوو.
دانیشتنی داهاتووی دادگاش بۆ 18 ی مانگی ئه‌یلول دواخرا.
جێی باسه، ئه‌م دانیشتنانه‌ی دادگا په‌یوه‌ستن به دۆسیه‌ی ئه‌نفال و تیایدا سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی به تۆمه‌تی کۆمه‌ڵکوژی و بێسه‌ر و شوێنکردنی ده‌یان هه‌زار کورد له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته له‌شکرییه‌کانی ساڵی 1980 کاندا له هه‌رێمی کوردستانی باکوری عێراق تاوانباران کراون.