سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵـێت وڵاته‌كه‌ی كراوه‌یه بۆ هه‌ر مه‌رجێـكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێران له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له لـێدوانێـكدا بۆ په‌یامنێران له سینیگاله‌وه، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هیچ زانیاریـیه‌ك یان پـوخته‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی باس نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوت ئێران له هه‌وڵی دروسـتكردنی گفتوگۆدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه.
له میانه‌ی ئه‌و لێـدوانه‌ی دا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گومانی خۆی ده‌ربڕی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سـزادانی ئێران قایل بێت چـونكه هیچ هۆیه‌ك نابینێت بۆ سه‌پاندنی ئه‌و سـزایانه.
له واشـنتۆنیش گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی تۆنی سـنۆ جارێـكی دیكه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه گوتویه‌تێـوه وتووێـژ ته‌نها ئه‌و كاته ده‌ستـپـێـده‌كات كه ئێران كرده‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت، وه ده‌ڵـێت پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگره ئه‌وجا وتووێـژ ده‌كه‌ین.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری چینی وێن جیاباو جارێـكی دیكه ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی سزا له دژی ئێران، وه گوتی ده‌بێت كێشه‌ی ناوه‌كی ئێران له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چینیش داوای له ئێران كرد كێشه‌كه به ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ر بكات.