ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی به سه‌ردانێـك گه‌یشته تاران،
وه له‌وێش چاوی به چه‌ند كاربه‌ده‌سـتێـكی ئێرانی كه‌وتووه له‌وانه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه له واشـنتۆن و به‌غدا مشـتومڕ دروست بووه.
هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵـێت چاره‌سه‌ری كێشـه‌كانی عێراق له ناو خۆیدا ده‌كرێت نه‌ك له‌م وڵات و ئه‌و وڵات.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.