ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فه‌رمی سوریا ده‌ڵـێت چوارهه‌مین هێرشبه‌ر ئه‌وه‌ی له میانه‌ی
هه‌وڵی هێرشـكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه دوێنی له دیمه‌شق بریندار كرا، له ئاكامی زامه‌كه‌ی مردووه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵـه‌كانی سانا له زاری لێـپـرسـراوێـكی ناو ئاشـكرا نه‌كراوی حكومه‌تی سوریا ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵـێت دوای ئه‌وه‌ی دوێنی چوارهه‌مین به‌شـداربووی هێرشه‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سوریاوه له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی نێوانیاندا بریندار كرا و پاشـان به برینداری ده‌سـتـگیر كرا، له دره‌نگ كاتێـكی شه‌وی سـێشـه‌ممه له نه‌خۆشـخانه گیانی له ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سـانا ڕاده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر چوار هێرشـبه‌ره‌كان هاوڵاتی سـوریایـین.
سـێ هێرشـبه‌ره‌كه‌ی تریش له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌ی دوێنێـدا كوژرابوون.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـتایشی كاردانه‌وه‌ی گورجی كاربه‌ده‌سـتانی سوریای له‌مه‌ڕ په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێ بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای كرد. له‌و باره‌یه‌وه تۆنی سـنۆی گوته‌بێـژی سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵـێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوپاس و پـێـزانینی خۆی پـێـشـكه‌ش به هێزه‌كانی ئاسایشی سوریایی ده‌كات بۆ كاردانه‌وه‌ی خێرایان له دژی هه‌وڵی هێرشـه‌كه ئه‌و كاره‌ی كه به هۆیه‌وه زیانی گیانی له هیچ ئه‌مریـكایـیه‌كی نێو باڵیۆزخانه‌كه له دیمه‌شق نه‌كه‌وتووه. گوته‌بـێژه‌كه گوتیشی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ ده‌بێت وا له ڕابه‌رانی سوریا بكات ده‌نگی خۆیان له جه‌نگی دژی تیرۆریزم بخه‌نه پاڵ ده‌نگی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی.