له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ماشـێـنی بۆمبڕێـژكراو له به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژران و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 80 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه له نزیـك بنكه‌ی پـۆلیسی عێراقیـیه‌وه بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه كرابوونه ئامانج ئه‌نجامدران و له نێو كوژراوه‌كاندا هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و پـۆلیس هه‌یه.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن شه‌وی سـێشه‌ممه 60 لاشه‌یان له پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه كه شـوێنی ئه‌شـكه‌نجه‌دان و گولـله‌یان پـێوه‌یه، پـێده‌چێت كوژراوه‌كان قوربانیـیانی ئاكامی كاری توندوتیژی ئاینزایی بن.
هه‌ر له عێراق و له ڕووداوێـكی تردا گروپـێـكی چه‌كدار نووسراوێـكیان له ڕێـگه‌ی ماڵپه‌ڕی ئنته‌رنێته‌وه بڵاوكردۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشـتنی به بارمته گیراوێـكی توركی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه‌ی گیراوه‌كه كاری بۆ ده‌كات له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا ده‌ست له كاركردن له عێراقدا هه‌ڵـنه‌گرن.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكایی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه 2 سه‌ربازی ئه‌مریكایی له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادان كوژراون، یه‌كێـكیان له پارێزگای ئه‌نبار و دووهه‌میشـیان له باشوری به‌غدا.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا دادوه‌ری گشـتی له دادگایی كردنی سه‌رۆكی پـێـشـووی عێراقی داوای له سه‌رۆكی دادوه‌رانی دادگاكه كردووه ده‌ست له‌كار بكێشـێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كه له نێو دادگاكه‌دا نه‌یتوانیـوه كۆنتڕۆڵی هاوار و هاژوهوژی تومه‌تباران و پارێزه‌رانیان له میانه‌ی پـرۆسه‌ی دادگایـیه‌كه‌دا بكات. دادوه‌ره‌كه‌ش ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه و گوتویه‌تی مامه‌ڵه‌ی هه‌موو كه‌سـێـك به یه‌كسـانی ده‌كات.