Accessibility links

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵـبژاردندا له‌ یه‌مه‌ن به‌لایه‌نی كه‌م 51 كه‌س ده‌مرن


كاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌نی ده‌ڵـێن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌ بۆ سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵـڵا صاڵح سازكرابوو، به‌هۆی پاڵه‌په‌سـتۆوه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ده‌كه‌ونه‌ ژێر ده‌ستوپـێوه‌، زیاتر له‌ 40 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌سـت داوه‌ و زیاتر له‌ 200 ی دیكه‌شیان بریندار بوون.

شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵـێن پاڵه‌په‌سـتۆ و ڕاكه‌ڕاكه‌كه‌ كاتێـك ده‌سـتیپـێـكرد كه‌ سه‌رۆك عه‌لی عه‌بدوڵـڵا صاڵح له‌ گۆڕه‌پانێـكی تۆپی پـێ له‌ پارێـزگای ئب له‌ باشوری وڵات له‌ قسه‌كانی ته‌واو بوو.

په‌یامنێران ده‌ڵـێن پـتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س له‌ ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ و ژماره‌یه‌كی پـتریش له‌ شه‌قامه‌كانی ده‌وری كۆبووبوونه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و ناوچه‌یـیه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌فته‌ی ئاینده‌ (20 ی مانگی نۆ) سـازده‌كرێت.

XS
SM
MD
LG