Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له تاران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێران‌دا كۆده‌بێته‌وه‌


سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاماده‌یی خۆی نیشانداوه‌ بۆ یارمه‌تیدانی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی یاخیبوان.

به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ئه‌م تێبینیانه‌یدا. هه‌روه‌ها گوتی به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراقدا، ناوچه‌كه ‌سه‌قامگیر ده‌كات.

بڕیاره ‌ئه‌م سه‌ردانه‌ی نوری ئه‌لمالكی بۆ ئێران دوو ڕۆژ بخایه‌نێت.

جێی باسه‌، سه‌ردانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراقی بۆ ئێران دێت پاش ئه‌وه‌ی له مانگی شه‌شی ڕابردوودا، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆرج كه‌یسی فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شكری ئه‌مریكی له عیراق، ئێرانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه ته‌كنه‌لۆژیای دروستكردنی چه‌ك و مه‌شق و ڕاهێنان پێكردن به ‌گروپه‌ توندڕه‌وه‌ شیعه‌ ئاینزاكان له عێراق دابین ده‌كات.

له لایه‌كی دیكه و له ‌به‌‌غدا، پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو بۆته هۆی كوشتنی به ‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 6 كه‌س.

له شاری موسڵی باكوری عێراقیش، چه‌كداران 4 كوردییان كوشتووه‌.

XS
SM
MD
LG