دیپلۆماتێكی باڵای ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشوازی له‌و به‌ره‌وپێشچوونانه ده‌كات كه له ووتوێژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێرانی به ده‌ست هێنراوه. هه‌روه‌ها گوتی واشنتۆن داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات ئابڵوقه به سه‌ر تاران‌دا بچه‌سپێنن.
جۆرج شوڵتی شاندی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ووتوێژه‌كاندا نیگه‌رانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌و ووتوێژانه‌ی له نێوان عه‌لی لاریجانی دانوستانده‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌كی ئێران و خافێر سۆلانای سه‌رۆكی كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڵام شوڵت له ڤیه‌ننا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا هه‌ر به نیازه هه‌وڵی فشارخستن بۆ سزادانی ئێران بدات ئه‌گه‌ر هاتوو پیتاندنی یۆرانیۆم ڕانه‌گرێت.
دیپلۆماتان ده‌ڵێن عه‌لی لاریجانی له میانه‌ی ووتوێژه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌دا باسی له‌وه كرد كه بیر له ڕاگرتنی كاتی چالاكیه ناسكه‌كانی ووزه‌ی ناوه‌كی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێران ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌وه پێشنیارێك بێت و ئاڕاسته‌ی دیپلۆماتانی بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، هه‌ر له ڤیه‌ننا، سه‌رۆكی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتی هیوای له ئارادابوونی ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك به‌ره‌و كه‌می ده‌چێت و بانگه‌شه‌ی دانوستاندنی زیاتری كرد.