دانیشتنێكی نوێی دادگایی كردنی سه‌رۆكی پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین له به‌غدا ڕۆژی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر ده‌ستی پێكرده‌وه پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته دواخرابوو.
سه‌دام حوسه‌ین له‌م دادگایی كردنه‌دا ڕووبه‌رووی تاوانی كوشتنكاری ده‌یان هه‌زار كورد له ساڵی
1988 دا ده‌بێته‌وه. پێشمه‌رگه‌یه‌کی پێشووی كوردیش به ناوی كاترین ئه‌لیاس میخائێل له دادگاكه باسی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له ساڵی 1987 دا كرد كه بووه هۆی كوێربوون و ڕشانه‌وه‌ی خه‌ڵکێكی زۆری ناوچه‌كه. هه‌روه‌ها باسی له‌و بۆمباران كردنانه كرد كه له لایه‌نی ڕژێمی عێراقیه‌وه كراوه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌ی.
سه‌دامیش له لای خۆیه‌وه و به توڕه‌ییه‌وه، گه‌واهیده‌ره‌كانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی
جیاوازی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب‌دا دروست ده‌كه‌ن و گوتی ده‌بێت عێراقیه‌كان هه‌ست به گوناهباری نه‌كه‌ن كه‌وا له ساڵانی ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا، كورده‌كان سه‌ركوت كراون.
سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی تاوانباركراون به‌وه‌ی له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال‌دا ڕۆڵیان بینیوه كه بووه كوشتنی 180 هه‌زار كوردی سیڤیڵ.
سه‌دام گوتی ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كوشتنی ئه‌و گه‌رێلا كوردانه بووه كه له دژی هێزه‌كانی عێراقی شان به شانی ئێران شه‌ڕییان كردووه.