لـێـپرسـراوانی ناتۆ ده‌ڵـێن هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌فغانیـیه‌كان له شه‌ڕێـكی به
درێژایی شه‌ودا له هه‌رێمی قه‌نده‌هار له باشوری ئه‌فغانسـتان 94 چه‌كداری تاڵیبانیان كوشـتووه.
لـێـپـرسـراوه‌كان ده‌ڵـێـن یاخیبووه‌كان له دره‌نگ كاتێـكی شه‌وی شه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له چوار ڕووداوی جیادا كوژراون. هیچیش ده‌رباره‌ی زیانی هێزه‌كانی ناتۆ و ئه‌فغانیش ڕانه‌گه‌یندراوه.
هه‌روه‌ها ناتۆ ده‌شـڵێت به درێژایی هێرشـه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه هێزه‌كانیان زیاتر له 400 یاخیبوویان كوشـتووه.
هاوكات پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ فه‌رمانداری هه‌رێمی پاكتیا ( عه‌بدول حه‌كیم تانیوال) له‌گه‌ڵ دوو له یاریده‌ده‌رانی كوشتووه. به‌لایه‌نی كه‌م 3 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسیش له هێرشه‌كه‌دا بریندار بوون.
شـایانی باسه هێزه‌كانی ناتۆ له باشوری ئه‌فغانسـتان ده‌سـتیان به هێرشـێـكی گه‌وره كردووه بۆ سه‌ركوتـكردنی یاخیبووه نوێـیه‌كانی تاڵیبان.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن عه‌بدول حه‌كیم له ده‌ره‌وه‌ی نووسـینگه‌كه‌ی له ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بووه كاتێـك هێرشـبه‌ره‌ێـك كه ته‌قه‌مه‌نی له خۆی به‌سـتبوو به‌ره‌و ڕووی ڕایكردووه و خۆی ته‌قاندۆته‌وه.