په‌رله‌مانی عێراقی وتـووێـژه‌كانی سه‌باره‌ت به فیدرالیـه‌تی شیعه‌كانی دواخست، كه بۆ پـێـكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی نوێـیه له باشوری وڵات.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێـن دانیشـتنه‌كه دواخرا به‌هۆی به‌رهه‌ڵـسـتـی توند‌ی پارته سـیاسـیه سوونیـیه‌كانی كه ده‌ڵـێن فیدرالیـزم وڵاته‌كه هه‌ڵـده‌وه‌شـێـنێت.
لیسته گه‌وره‌كه‌ی شـیعه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقی كه هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتووه پـێشنیارێـكیان خستۆته به‌رده‌می په‌رله‌مانی عێراقی، تیایدا داوا ده‌كه‌ن سێ هه‌رێمی فیدرالی له عێراقدا دابمه‌زرێت، یه‌ك له‌وانه‌ش هه‌رێمی فیدرالیه بۆ ناوچه‌ی باشوری عێراق كه زۆرینه‌ی دانیشـتوانی شیعه‌ن.
هاوپه‌یمانێـتی كه‌مینه‌ی عه‌ره‌به سـوونه‌كان ده‌ڵـێـن ئه‌م پـێشـنیاره ده‌بێته مایه‌ی كه‌وتنه ده‌سـتی سه‌رچاوه نه‌وتیـیه‌كانی وڵاته‌كه به‌ده‌ستی شیعه و كورده‌كان، وه سـوونه‌كانیش به بێ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره ده‌مێـنـنه‌وه.
سه‌باره‌ت به توندوتیژیـیه‌كانی عێراقیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له ناوه‌ڕاستی عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی كوشـتووه و 16 ی دیكه‌شی بریندار كردووه. ته‌قینه‌وه‌كه له دره‌نگ كاتێـكی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شـاری به‌غدا بووه. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدا 2 پـۆلیسی بریندار كردووه.
هه‌روه‌ها پـۆلیسی عێراقی له باشوری ڕۆژئاوای پایته‌خت ته‌رمی 6 كه‌سـیان له ناو ڕوباری دیجله‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.