Accessibility links

هێزی ناتۆ له ئه‌فغانستان 40 چه‌كداری تاڵیبانه‌كانیان كوشتووه‌


هێزی له‌شكری ناتۆ ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان شه‌وی شه‌ممه‌ به لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 گومانلێكراوی چه‌كداره ‌تاڵیبانه‌كانیان له باشوری ئه‌فغانستان كوشتووه‌.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ربازێكی هێزی هاوپه‌یمانانیش له میانه‌ی پێكدادانێك له ناوچه‌ی په‌نجاوی كوژراوه. له ئه‌نجام ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ناتۆشدا، كارگه‌یه‌کی دروستكردنی بۆمب و جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبراوه‌.

له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌‌‌كانی تری پێشووی هێزی ناتۆش كه‌ له دژی حه‌شارگه‌كانی تاڵیبانه‌كان له ووڵاته‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن، زیاتر له 320 چه‌كدار كوژراون.

هاوكاتیش، ئاسایش له سه‌رانسه‌ری كابوڵ‌دا توند كراوه‌، ئه‌مه‌ش له كاتێدا كه‌ ئه‌فغانیه‌كان و سه‌رۆك حه‌مید كارزای ڕێز له گیانی پاكی ڕێبه‌ری گه‌رێلاكانی دژ به تاڵیبانه‌كان ئه‌حمه‌د شاه مه‌سعود ده‌گرن كه له پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا كوژرا.

له ڕۆژێكیش پێش به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌کی كابوڵ كه له دوای ئه‌حمه‌د شاه مه‌سعوده‌وه‌ ناونراوه‌ گۆره‌پانی مه‌سعود، ئۆتۆمبیلێك ته‌قیه‌وه‌ و له ئاكامدا 16 كه‌س كوژران كه دوانیان سه‌ربازی ئه‌مریكی بوون.

XS
SM
MD
LG