Accessibility links

سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌ نیازه‌ سه‌ردانی ئێران بكات


حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی به نیازه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م سه‌ردانی ڕه‌سمی ئێران بكات.

كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و گه‌شته‌ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تیایدا تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر كێشه‌كانی ئاسایش و په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو ووڵات.

له زوویه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی ڕه‌سمی كرد كه سه‌ردانی ئێرانیان كرد به‌و ئامانجه‌ی گه‌شه‌ به په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان هه‌ردوو ووڵات بده‌ن.

جێی باسه‌، عێراق و ئێران له ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا، شه‌ڕێكی خوێناوی له نێویاندا هه‌ڵگیرسا پاش ئه‌وه‌ی سه‌دام حوسه‌ین هاته‌ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هه‌ردوو ووڵاتی دراوسێ ده‌ستیان كرد به‌ نزیك كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان.

XS
SM
MD
LG