سه‌رۆك بوش په‌یمانی داوه له فـشـارخستنه سه‌ر ئه‌ندامانی تۆڕی تیرۆریسـتی ئه‌لقاعیده له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته نه‌گۆڕ و به‌رده‌وام بـێـت.
سه‌رۆك بوش گوتاره‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی پـێشـكه‌ش كرد، كه به‌ر له پـێـنجه‌مین سـاڵیادی هێرشـه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 و هه‌روه‌ها به‌ر له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی كۆنـگرێـسی مانگی یانزه دێت.
سه‌رۆك بوش له گوته‌كه‌یدا كه له شـاری ئه‌تلانتای ویلایه‌تی جۆرجیا پـێشـكه‌شی كرد باسی له جه‌نـگی دژی تیرۆریزم و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پـێـشـچوونه‌كانی كه له‌و بواره‌دا به‌ده‌ست هێنراون كرد. هاوكات سه‌رۆك بوش داوای له كۆنـگرێسی ئه‌مریكی كرد ڕێـگه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی بدات تاوه‌كو بتوانێت بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ڕێـگه‌پـێدان گوێ له په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌كان بگرن و هه‌روه‌ها ته‌ماشـای نووسراوه نێراو و هاتووه‌كانی ئنته‌رنێت بكات.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆك بوش له كۆنـگرێس له ئاكامی ئه‌و بڕیاره دێت كه دادگای فیدراڵی له مانگی ڕابوردوودا ڕایگه‌یاند و ده‌ڵـێـت گوێـگرتن له ته‌له‌فون و نێراوه ئه‌لكترۆنیـیه‌كان كارێـكی ناده‌سـتوریـیه.
هاوكات ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان هه‌وڵـیان دا به‌ره‌نـگاری گوته‌كانی سه‌رۆك بوش بـبـنه‌وه، له ڕێـگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه وه‌ك دیموكراته‌كان ده‌ڵـێـن به‌هۆیه‌وه ئاسایشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆكمه‌تر ده‌كات و ئه‌وه‌ش به گۆڕینی ڕێـبازی ئه‌مریكا له عێراقدا ده‌بێت و دابینـكردنی ڕێوشوێنی چاكتر بۆ ڕاپـێچـكردنی تیرۆریسـتان بۆ به‌رده‌م دادگا و هه‌روه‌ها له ڕێـگه‌ی جێـبه‌جێـكردنی پـێـشـنیازه‌كانی كۆمسـیۆنی لـێـكۆڵـینه‌وه‌ی هێرشـه‌كانی 11 ی سـێـپـته‌مبه‌ر له پـێـناو به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌مریكا، له لایه‌كی دیكه‌وه دیموكراته‌كان سه‌رۆك بوش تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و له پـێـناو دوورخسـتنه‌وه‌ی سه‌رنج له‌سه‌ر جه‌نگی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دژی تیرۆر ده‌كات.