Accessibility links

به‌هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س له‌ باكوری به‌غدا كوژران، وه‌ دووانیان سه‌ربازی عێراقی بوون.

پـۆلیس ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێـژكراو و بۆمبێـكی لاڕێ له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێـك به‌ دوای یه‌كدا ته‌قینه‌وه‌ له‌ كاتێـكی قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا، وه‌ زیانیان به‌ نزیـكه‌ی 40 كه‌س گه‌یاندووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران له‌ به‌غدا ده‌ڵـێـن 19 ته‌رم له‌ پایته‌خت دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ گولـله‌ باران كوژراون، له‌گه‌ڵ هه‌ندێـكیان ئاسه‌واری ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه‌ بووه‌.

له‌ باكوری عێراقیش و له‌ شـارۆچـكه‌ی سـنجار، نزیـك به‌ سـنووری سوریا ئۆتۆمبیلێـك ته‌قیوه‌ته‌وه‌، وه‌ 6 پـۆلیسی سـنووری عێراقی كوشـتووه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ڕایانگه‌یاند كه‌ ڕێـوڕه‌سـمی گواسـتنه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكاوه‌ بۆ حكومه‌تی عێراقی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ سـازده‌كرێت.

ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ش په‌رله‌مانی عێراقی باری نائاسایی له‌ وڵاته‌كه‌دا بۆ یه‌ك مانگی دیكه‌ نوێ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌دات له‌ به‌ره‌نـگاریـبوونه‌وه‌ی توندوتیژی.

XS
SM
MD
LG