په‌رله‌مانی ئه‌وروپی هۆشـداری توركیای دا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له دانـنه‌نانی به حكومه‌تی قوبرس ئه‌وا له‌وانه‌یه وتووێـژه‌كانی سه‌باره‌ت به ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا بخاته مه‌ترسـیـیه‌وه.
كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپـی له دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕاپـۆرتێـكیان په‌سه‌ندكرد كه ده‌ڵێت ئه‌نقه‌ره ڕێـگه‌ی به كه‌شـتی و فڕۆكه قوبرسـیه یۆنانیـیه‌كان نه‌داوه به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا به‌كاربهێنن. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت توركیا پـێـشـكه‌وتنێـكی ئه‌وتۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه له بواری زامنـكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆ ئاین و كه‌مینه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاپـۆرته‌كه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه. به‌یـانـنامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێـت ئه‌و به‌ڵـگه‌نامه ئه‌وروپـیـیه مه‌به‌ستی سـیاسی ئه‌وروپی پـیشـان ده‌دات. ده‌شـڵێـت ڕاپـۆرته‌كه له‌گه‌ڵ ڕاسـتگۆیی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی ناگونجێت.
شـایانی باسه له مانگی حه‌وتدا سه‌رۆك وه‌زیری توركی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان گوتی وڵاته‌كه‌ی هیچ ته‌نازولـێـك بۆ قوبرسـیـیه یۆنانیـیه‌كان ناكات هه‌تا كۆتایی به گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تی له دژی قوبرسیـیه توركه‌كان نه‌هێنرێت.