Accessibility links

ئه‌فسه‌رێکی باڵای پۆلیسی لوبنان له هه‌وڵێکی کوشتن ڕزگاری ده‌بێت


ده‌سه‌ڵاتدارانی لوبنانی ده‌ڵێن له میانه‌ی هه‌وڵێکی کوشتن له دژی ئه‌فسه‌رێکی باڵای لوبنانی له نزیک شاری سیدۆن له باشوری لوبنان، چوار که‌س ده‌کوژرێن.

کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن کۆڵۆنێل سه‌میر شه‌حاده‌ له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌دا برینداربووه‌، به‌ڵام ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره‌ پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێک له نزیک ئۆتۆمبیله‌که‌ی‌ له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ته‌قیه‌وه‌. ته‌قینه‌وه‌که چوار له یاریده‌ده‌ره‌کانی و پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌کانی کوشتووه‌ و چوار که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

تاوه‌کو ئێستاش هۆکاری ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ له دژی ئه‌‌فسه‌ری باڵای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان سه‌میر شه‌حاده‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که له لێکۆڵینه‌وه‌کانی تایبه‌ت به کوشتنی سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی لوبنانی ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری له ساڵی ڕابردوودا به‌شداربووه‌.

‌‌

XS
SM
MD
LG