سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت پێشبینی ده‌کات هه‌تاوه‌کو ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئیسرائیل گه‌مارۆ ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریاییه‌کان له‌سه‌ر لوبنان لابه‌رێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه، کۆفی ئه‌نان له شاری ئه‌سکه‌نده‌رییه‌ی ووڵاتی میسر بۆ ڕۆژنامه‌وانان ئه‌م تێبینیانه‌یدا پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسری حوسنی موباره‌ک‌دا کۆبۆوه و گوتی پێشبینی ده‌کات ئه‌و کێشه‌یه له ماوه‌ی 48 کاتژمێری داهاتوودا چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌ڵام به‌ڕێزی ئه‌م تێبینییه گه‌شبینانه‌ی به ته‌واوه‌تی ڕوون نه‌کرده‌وه
ئیسرائیل پێشتر ڕایگه‌یاندووه که‌وا هه‌تاوه‌کو گه‌یشتنی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ڕاگرتنی گه‌یشتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به گه‌رێلاکانی حیزب الله له لوبنان ئه‌و گه‌مارۆیه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
حکومه‌تی لوبنانیش ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت ئه‌رکی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشه‌یه بخاته سه‌ر خۆی، چونکه ئه‌و گه‌مارۆیه سه‌رپێچیکردنه له‌و بڕیاره‌ی که کۆتایی به شه‌ڕوپێکدادانی نێوان ئیسرائیل و حیزب الله هێنا.
ژماره‌یه‌ک له یاسادانه‌رانی لوبنانیش له په‌رله‌مان له به‌یروت ناڕه‌زاییان له دژی ئه‌و گه‌مارۆیه ده‌ربڕیوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، به‌ڕێز ئه‌نان گوتی ئیسرائیل و حیزب الله ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونی دانوستانده‌رێکی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ند بکه‌ن که به‌رپرس بێت له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی زیندانیه‌کانی هه‌ردوولا.
میسر دوا وه‌ستانی گه‌شته‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌نان بوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی که به مه‌به‌ستی کورت کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌که‌ی لوبنان ئه‌نجامیدا که له ڕۆژی 14 ی مانگی هه‌شته‌وه بڕیاری له‌سه‌ردراوه.