ئاڵای عێراق كه بریتیـیه له سێ هـێـڵ كه ڕه‌نگه‌كانیان سوور و سـپی و ڕه‌ش، وه سێ ئه‌سـتێره‌ی سه‌وزیشی تیادایه له سـاڵی 1963 و له پاش مۆركردنی یه‌كگرتنی نێوان عێراق و سوریا و میسر هاته كایه‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا ڕه‌نگه‌كانی له‌سه‌ر ئاڵای شۆڕشی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می عوسمانیـیه‌كان نه‌خشه كراوه كه بریتی بوون له ڕه‌نـگه‌كانی سـپـی و سوور و ڕه‌ش و سه‌وز. ڕه‌نگی سـپـی نیشـانه‌ی ئه‌مه‌ویـیه‌كانه و ڕه‌نگی ڕه‌شـیش نیشـانه‌ی عه‌باسـیـیه‌كانه و سه‌وزیش نیشـانه‌ی فاطمیـیه‌كانه و ڕه‌نگی سووریش نیشـانه‌ی خه‌بات و قوربانیـیه‌كانیانه.
بۆچوونێـكی دیكه‌ش هه‌یه، ده‌ڵـێـن ڕه‌نگه‌كان له دێڕه شـیعری شـاعیری عه‌ره‌بی صه‌فیدین ئه‌لحلیـیه‌وه هاتووه كه ده‌ڵێت "بيض صنائعنا سود وقائعنا خضر روابينا حمر مواضينا".
سێ ئه‌سـتێره‌كه‌ش نیشـانه‌ی سێ وڵاته‌كه، عێراق و سوریا و میسر بوون، هه‌رچه‌نده پاش ماوه‌یه‌كی كورت یه‌كگرتنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام سێ ئه‌سـتێره‌كه له ئاڵای عێراق مایه‌وه و به هێمایه‌ك بۆ دروشـمی به‌عس (وحدة و حرية و أشـتراكية) دايان ئه‌نا.
پاشـان دوای داگیركردنی كوه‌یت سه‌دام حسێن بۆ ڕاكێـشـانی سۆزی موسـڵمانان به‌ره‌و خۆی بڕیاری دا كه به شـێوه‌ی نووسـینی خۆی الله اكبر له‌سه‌ر ئاڵاكه زیاد بكرێت.
به هه‌ر حاڵ ئه‌و ئاڵایه له دوور و نزیـك په‌یوه‌ندی به پـێـكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه نیـیه.
ئه‌م ئاڵایه‌ش تا ئه‌مڕۆ به ئاڵای عێراق ماوه‌ته‌وه كه هه‌رچه‌نده به‌پـێی ده‌سـتوری نوێی عێراقی ده‌بێت ئاڵایه‌كی نوێ بۆ عێراق دابنرێت كه هێمایه‌ك بێت بۆ هه‌موو پـێـكهاته‌كانی عێراق تا هه‌موویان هه‌ست بكه‌ن ئه‌و عێراقه وڵاتی هه‌موویانه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان به‌م دوایـیانه‌دا بڕیارێـكی ده‌ركردووه و تیایدا داوای كردووه ئه‌و ئاڵایه چیتر له هه‌رێمی كوردسـتان به‌رز نه‌كرێـته‌وه. ئه‌مه‌ش بووه جێـگای ڕه‌خنه و توانجی هه‌ندێـك عه‌ره‌ب.
هاوكارمان به‌ڵـێـن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كورد له په‌رله‌مانی عێراقی سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.