كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن یاخیبوان هێرشیان كردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاینداری موسوڵمانی خه‌ڵكی باشوری ئاسیا كه به‌ره‌و شاری كه‌ربه‌لای پیرۆزی شیعه‌كان به‌ڕێكه‌وتوون و له ئاكامدا 14 كه‌سیان لێ كوشتوون.
ته‌رمی ئه‌و قوربانیانه‌ش كه له ڕۆژی هه‌ینی‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، به پێی كاربه‌ده‌ستان قوربانیه‌كان ده‌ست به‌ستراو بوون و وا پێده‌چێت گولله باران كرابن و ته‌نانه‌ت نیشانه‌ی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیشیان پێوه بووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن زۆربه‌ی زۆری قوربانیه‌كان پاكستانی بوون و هه‌ندێكیشیان هندی بوون.
له لایه‌كی دیكه، زنجیره‌یه‌ك هێرشی یه‌ك له دوای یه‌ك كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی وه‌زیرییه له به‌غدا و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س كوژراون و 16 كه‌سیش بریندار بوون.
سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كان ئایه‌توالله عه‌لی ئه‌لسیستانی دا كۆبۆته‌وه تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنێتی كۆتایی هێنان به توندوتیژی نه‌ژادی له سه‌رانسه‌ری عێراقدا بكه‌ن.
دوا به دوای ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی له شاری نه‌جه‌ف ئه‌نجامدران، به‌ڕێز ئه‌لمالكی به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا به نیازه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، گۆڕانكاری له چوار پۆستی وه‌زاری ناو حكومه‌ت‌دا ئه‌نجام بدات.
هاوكاتیش، له‌شكری ئه‌مریكی مه‌راسیمی گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ ژێر كۆنترۆڵی له‌شكری عێراقی دواخست كه بڕیاربوو له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌و دواخستنه به‌هۆی نادروستی پلانه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌وه بووه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت كۆنترۆڵی به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غرێبیان كردۆته‌وه كه پێشتر له ژێر ده‌ستی له‌شكری ئه‌مریكی‌دا بوو. كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌و ده‌زگایه، شوێنی ئه‌نجامدانی كرداره گه‌نده‌ڵیه‌كانی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان بووه و ئێستا هیچ به‌ندكراوێكی لێ نیه.