سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت وا پـێده‌چـێت سوریا ئاسایشی سه‌ر سـنووره‌كانی له‌گه‌ڵ لوبناندا توند بكات، تاوه‌كو ڕێـگه له گه‌یشـتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ چه‌كداره‌كانی حزبـوڵـڵای لوبنانی بگرێت.
به‌ڕێز ئه‌نان دوابه‌دوای وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی دا و گوتی ڕێـبه‌ری سـوری به‌ڵێنی داوه به ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی پـێویستن بۆ جێبه‌جێـكردنی بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه كۆتایی به شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵـڵای هێنا.
ئه‌و بڕیاری ئاگربه‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتان كردووه ڕێـگه له ناردنی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیـیانه بگرن كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی لوبنانی به‌ره‌و ئه‌و وڵاته ده‌چێت.
كۆفی ئه‌نان له درێـژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی سه‌رۆكی سوری پـشـتیوانی خۆشی نیشـان داوه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و دوو سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی كه له لایه‌ن حزبوڵـڵاوه له مانگی حه‌وته‌وه ده‌سـتگیر كراون. ئه‌نان گوتیشی سوریاش داوای ئازادكردنی هاوڵاتیـیه سوریـیه‌كان ده‌كات كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌سـتگیر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسـپانیا ڕایگه‌یاند كه 1100 سه‌ربازی خۆی بۆ باشوری لوبنان ڕه‌وانه ده‌كات، وه‌ك به‌شـێـك له فراوانـكردنی ئه‌و هێزه نێو ده‌وڵه‌تیـیه‌ی كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه.
به‌مه‌ش ئیسـپانیا له دوای فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا ده‌بێت به سـێـیه‌م وڵات كه به زۆرترین ژماره‌ی سه‌ربازی ئاشـتی پارێز له لوبناندا به‌شـداری بكات.