دیبلۆماته باڵاكانی هێزه سه‌ره‌كیـیه‌كانی جیهان هه‌فته‌ی داهاتوو له ئه‌وروپا
كۆده‌بنه‌وه، وه ده‌ست به وتووێـژه‌كانی دانانی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌كه‌ن. ئـێسـتاكه تاران دوا مۆڵه‌تی دیاریكراو، واته ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 31 ی مانگی هه‌شتی تـێـپهڕاند و گوێی به ویستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌دا كه داوای كردبوو چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی له په‌یوه‌ندی به سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كی وه‌ك پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت له بڕی كۆمه‌ڵـێـك پـێـشـنیازی یارمه‌تی ئابوری و سـیاسی درابوو به ئێران.
هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕاپـۆرتێـكیدا ڕایگه‌یاند ئێران به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر پـیتاندنی یۆرانیۆم. ئه‌و ئاژانسـه گوتیشی به‌هۆی هاوكاری نه‌كردنی ئێران ناتوانێت پـشـتڕاستی ئیدیعای ئێران بكات كه ده‌ڵێت ته‌كنه‌لۆژی ناوه‌كی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیخوازانه به‌كارده‌هێنێت. ئاژانسه‌كه له ڕاپـۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت ئێران له ڕۆژانی ڕابوردوو ده‌ستی به پـیتاندنی ڕاده‌یه‌كی بـچـوكی یۆرانیۆم كردبوو.
باشه مل نه‌دانی ئێران بۆ داوای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بزاوی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ئهوروپایـیهكان بۆ دانانی سـزا به‌سه‌ر ئێران‌دا به ڕێـگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆسـپه‌كانی به‌رده‌م دانانی سـزا و هه‌روه‌ها جـێـبهجێـكردنی سـزا ئه‌گه‌ر دابنرێت بژاره‌كانی به‌رده‌م ئێران چـین؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیـیه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنه.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ی كردووه، وه میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر عه‌باس وه‌لی، شـاره‌زای ئێران و كاروباری نێونهتهوهیـی له به‌ریتانیا.
مه‌سـعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.