كۆفی ئه‌نانی سـكرتێـری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕه‌خنه‌ی له ئیسرائیل گرت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی بۆمبی هێـشـوویی له میانه‌ی جه‌نـگه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیانه‌ی له دژی حزبـوڵـڵای لوبنانی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ئوردن به‌ڕێز ئه‌نان گوتی نابێت بۆمبی هێـشـوویی له دژی خه‌ڵـكانی سـڤیـل به‌كاربهێنرێت و هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و بۆمبانه‌شی تا ئێسـتا نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ پـوچه‌ڵ بـكرێنه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌نان داواشی له ئیسرائیل كردووه گه‌مارۆی ئاسـمانی و ده‌ریایی له‌سه‌ر لوبنان هه‌ڵـبگرێت. هه‌روه‌ها داواشی كرد له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی 5 هه‌زار سه‌ربازی ئاشـتی پارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باشوری لوبناندا ئیسرائیل هێزه‌كانی له‌و وڵاته بـكشـێـنێـته‌وه.
له ئیسرائیلیش سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت گوتی ده‌بێت بڕیاری ئاگربه‌سـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوه‌تی جێـبه‌جێ بكرێت پـێـش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل كۆتایی به گه‌مارۆكه‌ی بۆ لوبنان بـهێنێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه كۆنـتڕۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی ناو خاكی لوبنانی بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تی و لوبنانیـیه‌كانی گواسـتۆته‌وه.
گوته‌بێژێـكی ئیسرائیلیش گوتی ئێـسـتا ئیسرائیل كۆنتڕۆڵی كه‌متر له یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و ناوچه لوبنانیـیانه ده‌كات كه له‌میانه‌ی جه‌نـگه‌كه‌دا داگیری كردبوو.
به‌ڕێز ئه‌نان پاش ته‌واو بوونی وتووێـژه‌كانی له ئوردن به‌ره‌و سـوریا به‌ڕێـكه‌وت تا له‌گه‌ڵ لێـپـرسـراوانی ئه‌و وڵاته كۆبـبێـته‌وه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی بڕیاری ئاگربه‌ست ئازادكردنی دوو سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كه‌ش له خۆ ده‌گرێت، كه له 12 ی مانگی حه‌وتدا له لایه‌ن حزبوڵـڵاوه ڕفێندران.