Accessibility links

سه‌رۆك بوش داكۆكی له سیاسه‌تی ووڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌كات


سه‌‌رۆك بوش سه‌ردانی ویلایه‌تی یوتای خۆرئاوای ئه‌مریكا كرد و له‌وێ ووتارێكی پێشكه‌ش كرد كه‌ یه‌كه‌م به‌شی ئه‌و زنجیره‌ ووتارانه‌یه ‌كه به‌ نیازه‌ سه‌باره‌ت به ‌ڕاوبۆچونه‌ گشتیه‌كانی دژ به ‌سیاسه‌تی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی پێشكه‌شی بكات.

سه‌رۆك بوش داكۆكی له شه‌ڕی عێراق كرد و گوتی ئێستاكه‌ ئه‌و ووڵاته‌ " به‌ كاتێكی پڕ گرفت‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت." به‌ڵام گوتیشی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن " ناكرێت له‌وه‌ زیاتر به‌ هه‌ڵه‌دا چووبن. " سه‌رۆك بوش هه‌وڵیدا كه‌مێك له‌ ڕه‌خنه‌كانی نه‌رم بكاته‌وه‌ و كه‌سانی سه‌ر به‌ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی به‌ "نیشتمان په‌روه‌ر" ناوزه‌د كرد.

جێی باسه‌، ئه‌م زنجیره‌ ووتارانه‌ی سه‌رۆك بوش هه‌تاوه‌كو كاتی ساڵڕۆژی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها له دوو مانگ پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرسی ئه‌مریكا دێت.

XS
SM
MD
LG