ئێران ده‌ڵێت ده‌ستی به پـیتاندنی بڕێـكی نوێی یۆرانیۆم كردووه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی
ڕوونه كه به نیازه دوا مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـشـتگوێ بخات.
شـایانی باسه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 31 ی مانگی هه‌شتی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت بۆ ئێران داناوه تا چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابـگرێت.
ئاژانسـه هه‌واڵـیـیه‌كانی ڕۆژئاوا و ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆسـتی ئه‌مریكی وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه به پـێـی سه‌رچاوه‌ی دیبلۆماتی نه‌ناسـراو، ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی ئێران به نیازه بیـپـیتێـنێـت بڕێـكی كه‌مه.
بڕیاره نوێـترین چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران له ڕاپـۆرتێـكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بڵاو بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ست به كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری سـزادانی ئێران. بڕیاره ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت.
ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مافی ئه‌وه‌ی نیـیه له دژی ئێران هه‌ڵوێـست وه‌ربگرێت.
شـایانی باسه ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كات، ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.