ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 40 كه‌س له عێراق كوژراوه و زیاتر له 70 كه‌سیش برینداربوون.
هێرشی یه‌كه‌میان له ناوه‌ندی مه‌شق و ڕاهێنان پێكردنی له‌شكری له شاری حیلله‌ی باشوری عێراق ڕوویدا. ئه‌و بۆمبه‌ی كه به كاتژمێر كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیاری كرابوو له پایسكیلی وه‌ستێنراودا دانرابوو و له نێو قه‌ره‌باڵغیه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسێكی له‌شكری ته‌قیه‌وه كه له ئاكامدا بووه هۆی كوشتنی 12 كه‌س و برینداربوونی 38 كه‌سیش.
له به‌غداش، پۆلیس ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له فرۆشگایه‌كی فرۆشتنی جلوبه‌رگ له بازاڕی شۆرجه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 24 كه‌س كوژراون و 35 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ئه‌نجامی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی تریشدا كه له ناوچه جیاجیاكانی پایته‌ختی عێراقیدا ڕوویاندا، سێ كه‌سی دیكه كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌م هێرشانه‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رباری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته چڕوپڕه‌كانی هاوبه‌شی هێزی ئه‌مریكی و عێراقی تایبه‌ت به ئاسایش له به‌غدا ڕوویاندا.