سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌رپـرسـێتی ته‌واوه‌تی چـۆنێـتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدرالی بۆ زریانی كاترینا ده‌خاته سه‌ر شـانی خۆی. ئه‌م شه‌پـۆلی با و بارانه سـاڵـێـك له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێـكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له ناوچه كه‌ناریـیه‌كانی كه‌نداوی مه‌كسـیكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای دا و وێرانی كرد.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی سـێـشـه‌ممه له خوێندنگه‌یه‌كی نیو ئۆرلینز ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی دا و جارێـكی دیكه به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی به هه‌موو توانایه‌كیـیه‌وه هه‌وڵی یارمه‌تیدانی ئه‌و شـاره و ئاوه‌دانـكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌دات. ئه‌وه بوو له ئه‌نجام ڕووداوی كاترینا له سه‌دا 80 ی ناوچه‌كه لافاو بردی، دوای ئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان و دیواری ڕاگرتنی گه‌یشـتنی شه‌پـۆلی ئاوی ده‌ریا به‌هۆی زریانه‌كه‌وه وێران بوو. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ماڵ و خان‌و و به‌ره‌كانی ناوچه‌كه به توندی زیانیان پـێـگه‌یشت كه هه‌تاوه‌كو ئێـسـتا به وێرانی ماونه‌ته‌وه، وه هه‌ندێ له ناوچه‌كانیش خزمه‌تـگوزاریـیه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌بایان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دانیشـتوانی ناوچه‌كه بریتین له نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س و نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ن كه له پـێـش لێدانی كاترینا له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژیان.
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تـگوزاریـیه سه‌ره‌تایـیه‌كانیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوشی دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر كرده‌وه و ئێسـتاكه سه‌رۆك بوش خسـتویه‌ته سه‌رشـانی خۆی.
سه‌رۆكی به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شـێخموس گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوشی شیكردۆته‌وه، وه ده‌توانن گوێـبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.