وه‌زیری دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌لبێرتۆ گۆنـزالس له‌گه‌ڵ جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی به‌رهه‌م سـاڵح كۆبۆوه تاوه‌كو گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی حوكمی یاسا و مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌ی ئاسایش له عێراقدا بكه‌ن.
هه‌ردوولا ڕۆژی سـێـشه‌ممه له به‌غدا كۆبوونه‌وه و گۆنزالس له به‌غدا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا زۆر گرانه بۆ ئه‌وان دیاری بكه‌ن به پـێی یاسا چی ڕێـگه پـێدراو بێت و چ شـتێـكیش ڕێـگه‌ی پێ نه‌درێت. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌دان په‌سه‌ند ناكات. كاتێـكیش سه‌باره‌ت به دادگایی كردنی سه‌ربازه ئه‌مریـكیـیه گوناهباركراوه‌كانی عێراق پـرسـیاری لێـكرا و گۆنزالس گوتی زۆربه‌ی زۆری سه‌ربازه‌كان نرخ و به‌ها مرۆیـیه به‌رزه‌كانیان په‌یڕه‌و كردووه، ئه‌وانه‌ش كه په‌یڕه‌ویان نه‌كردووه لێـپرسـینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.