سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌ركێـشی خۆی نیشـاندا به‌ر له دوو ڕۆژ له
كۆتایی هاتنی ئه‌و دوا مۆڵه‌ته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بۆ وڵاته‌كه‌ی دیاری كردووه تاوه‌كو چالاكیـیه ناوه‌كیـیه هه‌سـتیاره‌كانیان ڕابگرن.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له تاران ڕۆژی سـێـشه‌ممه گوتی هیچ كه‌سـێـك ناتوانێـت ڕێـگه له ئێران بگرێت به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه‌ی هه‌بێت. هه‌روه‌ها پـێشـنیازی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش كرد كه تایبه‌ت بێت به كاروباری جیهانی.
له واشـنتۆنیش، كۆشـكی سـپـی گوتویه‌تی ئه‌و پـێـشـنیازه هه‌وڵـێـكه بۆ لادانی سه‌رنج له‌سه‌ر چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئێران ڕووبه‌ڕووی دوا مۆڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بـێـته‌وه كه بۆ ڕاگرتنی پـیـتاندنی یۆرانیۆم بۆی دانراوه، ئه‌گه‌ر نا دووچاری ئه‌گه‌ری سـزا ده‌بـێـته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوته‌بـێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌ره‌نگاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له پـیـتاندنی یۆرانیۆم.
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتیشی ڕاوێـژكردنێـكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌یه.
شـایانی باسه ڕۆژئاوا ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كات، ئێرانیش نكۆڵی لێـده‌كات.