كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداران توانیویانه كۆنترۆڵی شاری دیوانیه بكه‌نه‌وه پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی توند له نێوان میلیتانه‌كانی سه‌ر به شیعه‌كان و هێزی عێراقیدا ڕوویداو له ئاكامدا 70 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی ده‌ڵێت 23 سه‌ربازی حكومه‌ت و 50 چه‌كدار له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گیانیان له ده‌ستدا. له ئاكامی ئه‌م ڕووداوانه‌دا، گیان له ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سیڤیڵیش ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌م پێكدادانانه‌ش كۆتاییان پێهات پاش ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان و چه‌كدارانی شیعه‌ی سه‌ر به ڕێبه‌ری ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه.
هاوكات، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی نه‌وت له نزیك دیوانیه 30 عێراقی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون. واپێده‌چێت، قوربانیه‌كان هه‌وڵی ده‌رهێنانی سوته‌مه‌نیان دابێت كاتێك ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویداوه.
له به‌غداش، پۆلیس ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه ته‌رمی 20 كه‌سیان له به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه و باوه‌ڕده‌كرێت پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان لێكراوه و كوژراون، لاشه‌كانیان فڕێ درابێت.
له لایه‌كی دیكه‌ش، له‌شكری ئه‌مریكی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه گیان له ده‌ستدانی 10 سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاندووه.