كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه 5 فه‌له‌سـتینی كوژران.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن دوو له كوژراوه‌كان سه‌ر به حه‌ماس بوون و دووی دیكه‌شـیان پاسه‌وانی تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس بوون و پـێـنجه‌میشـیان هاوڵاتیـیه‌كی سـڤیل بوو.
شـایانی باسه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه هێزه‌كانی ئیسرائیل چوونه‌ته ناو شـاری غه‌ززه‌وه وه‌ك به‌شـێـك له كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له دژی چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. هێزه‌كانی ئیسرائیل چه‌ندین چه‌كداری گومانلێـكراویان كوشـتووه و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیشـیان بریندار كردووه، كه دوو ڕۆژنامه‌وان له نێویاندایه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه و له ڕووداوێـكی جیادا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌ماس له باشوری غه‌ززه ته‌قه‌یان له شـۆفێرێـكی فه‌له‌سـتینی كردووه و كوشـتویانه كاتێـك له خاڵـێـكی پـشـكنینی حه‌ماسدا نه‌وه‌سـتاوه.