پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـك له ناو پاسـێـكی بچوكدا، به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژران و 14 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌می ئوتێـل فه‌له‌سـتین له شه‌قامی سه‌عدوونی شـاری به‌غدا ڕوویداوه.
پـێـشـتریش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلـێـكی به بۆمب چـێـنراو له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی ڕۆژنامه‌یه‌كی حكومی له باكوری به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژران و 20 ی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا به‌شـێـكی ئۆفیسه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لصه‌باح زیانی پـێـگه‌یشتووه، وه زیاتر له 20 ئۆتۆمبیلیش تێـكشـكان.
شـایانی باسه یاخیبووان له عێراق زیاتر ڕۆژنامه‌وانانی كه بۆ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عێراقی كارده‌كه‌ن كردۆته ئامانج.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش، سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی له‌گه‌ڵ سه‌دان له سه‌رۆك تیره و هۆزه‌كانی شـیعه و سـوونه كۆبۆوه به مه‌به‌ستی یه‌كگرتن له دژی توندوتیژی تیره‌یی له وڵاته‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی كۆنـگره‌كه‌دا كه له شـاری به‌غدا به‌سـترا، سه‌رۆك تیره و هۆزه‌كان پـشـتـگیریـیان له پلانه‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌لمالكی كرد كه بۆ ڕزگاركردنی وڵاته‌كه‌یه له ناكۆكی ئاینی و نه‌ژادی، وه بڕیاره‌كه‌یان به په‌یمانی شه‌ره‌ف ناوزه‌ند كرد.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی به به‌شـداربووانی كۆنـگره‌كه‌ی گوت یه‌كگرتنه‌وه‌ی نیشـتیمانی هه‌نگاوێـكی سه‌ره‌كیـیه بۆ ڕزگاربوونی عێراق له تیرۆریـستان و هێزه بـیانییه‌كان. گوتیشی هیچ جیاوازیـیه‌ك له نێو عێراقیـیه‌كاندا نیـیه، ئینجا ئه‌گه‌ر سوونه بن یان شیعه، وه یاخود كریسـتیان بن.