دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین به‌هۆی تاوانه‌كانی جینۆسایدی دژ به كورده‌كانی عێراق كه له 20 ساڵ له‌مه‌وپێش دا ئه‌نجام دراوه، دیسانه‌وه شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی كرده‌وه سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان. لێكۆڵه‌ره‌وانی داد ده‌ڵێن 180 هه‌زار كوردی گوند و لادێكانی ناوچه كوردییه‌كان له ئه‌نجام ئه‌و شاڵاوانه‌دا كوژراون.
به‌رهه‌مێنه‌ری فیلمی كوردی ئه‌مریكی به ناوی جانۆ ڕۆژبه‌یانی زنجیره فلیمێكی دۆكیومێنته‌ری له‌سه‌ر ئه‌و شاڵاوه سازكردووه تاوه‌كو ڕێگه به قوربانیه‌كان و ڕزگاربووه‌كان بدات چیرۆكه‌كانی خۆیان بگێڕنه‌وه.
دایكێكی كورد باس له كوشتنی مێرده‌كه‌یی و هه‌شت منداڵه‌كه‌ی له میانه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كات و یه‌كێكه له چاوپێكه‌وتنه هه‌ره هه‌ست وورووژێنه‌ره‌كانی یه‌کێك له فلیمه‌كانی جانۆ ڕۆژبه‌یانی به ناوی " گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان."
ڕۆژبه‌یانی كوردێكی ئه‌مه‌ریكیه و كاری به‌رهه‌مهێنانی فلیم ده‌كات و ده‌ڵێت " من وام هه‌ست ده‌كرد كه هیچ كه‌سێك فلیم یاخود كارێكی دۆكیومێنته‌ری به ووردی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاماده ناكات. به واتایه‌كی دیكه هیچ كارێكی ئه‌وتۆ نه‌بوو كه بتوانێت ڕاستی‌كانی ئه‌و تراژیدییه له بینه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ڕوویداوه یاخود ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه پێی ده‌ڵێین جینۆساید له‌و خه‌ڵكه بگه‌یه‌نن."
ڕۆژبه‌یانی به‌هۆی پشتگیری دارایی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه توانیویه‌تی تاوه‌كو ئێستا سێ فلیمی دۆكیومێنته‌ری ئاماده بكات و له‌وانه گۆڕی به كۆمه‌ڵ، عه‌لی كیمیاوی و چه‌كی به كۆمه‌ڵ كوژ.
هه‌ر سێ فلیمه‌كه باس له وورده‌كارییه دڕنده‌كانی ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین ده‌كات له ڕێگه‌ی چاوی گه‌واهده‌ره‌كانه‌وه گێڕاونه‌ته‌وه. ئه‌و كه‌سانه باس له بینینی خۆشه‌ویست و دۆسته‌كانیان ده‌كه‌ن كه‌وا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراون و له به‌رچاوی خۆیاندا كوژراون، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی به زۆر له ماڵه‌كانی خۆیان كراونه‌ته ده‌رێ و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له هێرشه كیمیاوییه‌كان ڕزگارییان بووه و دووچاری دووره‌په‌رێزی بوون.
یه‌كێك له به‌شداربووه‌كانی ناو ئه‌و فلیمه ده‌ڵێت توانیویه‌تی دوای ئه‌و هێرشانه خۆی ده‌رباز بكات و به‌ره‌و كه‌مپی ئاواره‌كان له توركیا بڕوات، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان ڕازی نه‌بوون به‌وه‌ی دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێن كه ئه‌و یه‌كێكه له قوربانیه‌كانی هێرشه كیمیاویه‌كه‌ی كه ئه‌نجامدراوه و ده‌ڵێت " ئێمه باسی كیماویمان بۆ توركه‌كان ده‌كرد و ئه‌وانیش پێیان ده‌گوتین ده‌متان دابخه‌ن و ئێوه به ئاگر سوتاوون."
ڕۆژبه‌یانی توانیویه‌تی ئه‌و وێنه ڤیدیۆییانه به‌كار بهێنێت كه تیایدا نیشانی ده‌ده‌ن له‌شكری عێراقی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیان داوه و هه‌ندێكیان لێ كوشتوون و گوتی ئه‌و فلیمانه ته‌ماشاكردنیان زۆر قورسه.
جانۆ ڕۆژبه‌یانی گوتی" بۆ من وه‌ك خه‌وێكی ناخۆش وه‌هابوو كه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌م، چونكه ئه‌و قوربانیانه كاتێك باسی چیرۆكه‌كانیان ده‌گێڕایه‌وه و ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌یان ده‌گێڕایه‌وه كه به سه‌ر منداڵه‌كانیاندا هاتووه، منیش بیرم له منداڵه‌كانم ده‌كرده‌وه و هه‌ندێ جار هه‌ستم به توڕه‌ییه‌كی زۆر ده‌کرد."
ئێستاكه سه‌دام حوسه‌ین و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی دادگایی ده‌كرێن به‌هۆی تاوانه‌كانی جینۆسایدی دژ به كورده‌كان و وا پێده‌چێت ڕۆژبه‌یانی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ست به خۆشحاڵی بكات. جانۆ رۆژبه‌یانی گوتی فلیمه‌كه‌ی بناغه‌ی پشتیوانی ڕای جیهانی سازكرد له به‌رامبه‌ر دۆسیه‌كه‌ی دژ به سه‌دام له دادگادا.