Accessibility links

ڕۆژنامه‌وانێكی كوردی توركیا له ئێران ده‌كوژرێت


ڕێكخراوی ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنور داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی كردووه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌ن ده‌رباره‌ی كوشتنی ڕۆژنامه‌وانی كوردی توركیا ئه‌یفه‌ر سه‌رچه‌ ناسراو به شیلان ئاراس.

ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی توركیا كاری كردووه‌ و به‌ مه‌به‌ستی سازكردنی چه‌ند ڕاپۆرتێك سه‌ردانی باكوری خۆرئاوای ئێرانی كردووه‌ له نزیك سنوری توركیا.

له‌م باره‌یه‌وه‌، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، زنار مه‌ندكی له دیاربه‌كره‌وه‌ ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه‌، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG