Accessibility links

هه‌رزه‌كارێـكی فه‌له‌سـتینی له‌ نابلوس ده‌كوژرێت


هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌رزه‌كارێـكی فه‌له‌سـتینی‌یان‌ له‌ میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوادا كوشـتووه.

هه‌رزه‌كاره‌كه‌ كوڕێـكی ته‌مه‌ن 16 سـاڵ بووه‌، وه‌ له‌ كاتی هێرشێـكی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باڵـه‌خانه‌یه‌ك له‌ شاری نابلوسدا كوژراوه‌. گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان ناچاربوون وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـێـك فه‌له‌سـتینی به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆفیان تێـگرتوون.

هه‌روه‌ها 6 فه‌له‌سـتینی دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ كاتێـكدا ڕوویدا كه‌ هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌وڵی ده‌ستـگیركردنی دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی شوهه‌دای ئه‌لئه‌قسای باڵی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تحیان ده‌دا.

XS
SM
MD
LG