دوا به دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زارێكی شیعه‌كان له شاری سامه‌را له مانگی فێبریوه‌ری ڕابردوودا، عێراق سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه نه‌ژادییه‌كان و ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان عه‌ره‌به سوننه‌كان و عه‌ره‌به شیعه‌كانی به‌خۆوه بینی.
به‌ڵام ئه‌م جۆره ناكۆكیه نه‌ژادییه له كوردستانی عێراقدا به‌دی ناكرێت و واپێده‌چێت هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه به‌رزترێك بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌نگی ناڕه‌زایی له نێو گه‌لی كوردستانی عێراق سه‌باره‌ت به خراپی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان به‌رزبۆته‌وه و خه‌ڵكی ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردوو و له هه‌ندێكیاندا ڕووداوی توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه. زۆربه‌ی داواكاری خه‌ڵكه‌كه بریتی بوون له دابین كردنی ئاو و كاره‌با و چاككردنی گوزه‌رانیان بوو. له ئاكامی ئه‌م ده‌نگی ناڕه‌زاییانه، ڕاده‌گه‌یه‌نرێت كه‌وا ژماره‌یه‌ك زۆری خه‌ڵكی ده‌ستیان كردۆته‌وه به كۆچكردن بۆ هانده‌ران.
بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار، هۆمه‌ر شێخ موسی به‌ڕێوبه‌ری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا مێزگردێكی سازكرد له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ڵاحی موهته‌دی ڕووناكبیر و سیاسه‌تمه‌داری كورد و دكتۆر ره‌فیق سابیری به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه كوردییه‌كان له شاری سلێمانی.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی مێزگرده‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.