Accessibility links

سه‌رۆك هۆز و تیره‌ عێراقیـیه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی یه‌كگرتنه‌وه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌


ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی میوانداری كۆنـگره‌یه‌كی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نیشـتیمانی بۆ پـێـكهاته‌ تیره‌یی‌ و هۆزه‌ جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌.

به‌ڕێز ئه‌لمالكی له‌و كۆنـگره‌یه‌ی كه‌ به‌ سه‌ده‌ها له‌ ڕێبه‌ری تیره‌كان ئاماده‌ی بوون گوتی یه‌كگرتنه‌وه‌ی نیشـتیمانی هۆی سه‌ره‌كی‌ ڕزگاربوونی عێراقه‌ له‌ تیرۆریـستان و ئه‌و هێزه‌ بـیانیـیانه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌دان.

سه‌رۆك وه‌زیر دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌وا هیچ جیاوازیـیه‌ك له‌ نێو عێراقیـیه‌كاندا نیـیه‌، ئینجا ئه‌گه‌ر سوونه‌ بن یان شیعه‌، وه‌ یاخود كریسـتیان بن.

شـایانی باسه‌ عێراق له‌م ماوه‌یه‌ی دوایـیدا شه‌پـۆلێـكی توندوتیژی نه‌ژادی نێوان عه‌ره‌به‌ سـوونه‌كان و شـیعه‌كانی به‌خۆوه‌ بـینیـوه‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌ مانگی دووی ڕابوردوودا مزگه‌وتێـكی شـیعه‌كان له‌ سامه‌ڕا ته‌قێـنرایه‌وه‌. له‌ مانگی حه‌وتی ڕابوردووشـدا نزیكه‌ی 3500 كه‌سی سـڤیلی عێراقی كوژراون كه‌ ئه‌وه‌ش زۆرترین ژماره‌ی قوربانیـیه‌ له‌ مانـگێـكدا بكه‌وێته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی هێزه‌كانی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌ سـاڵی 2003 وه‌ ده‌سـتیان به‌ شه‌ڕی عێراق كرد.

XS
SM
MD
LG