سه‌رۆكی پـێـشووی ئێرانی، محه‌مه‌د خاته‌می به سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆنی ڕاگه‌یاند كه
له‌وانه‌یه هێزه توندڕه‌وه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له ئێران‌دا بگرن ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی به‌رده‌وامبێت له فشـار خستنه سه‌ر تاران تاوه‌كو ده‌سـتبه‌رداری چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی خۆی بـبێـت.
له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی به جونیچیرۆ كۆیزوومی له تۆكیۆ به‌ڕێز خاته‌می گوتی من بڕوام وایه كێشه‌ی بنـبه‌ستی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ده‌توانرێت له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنی ئاشـتی‌یانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت نه‌ك له ڕێـگه‌ی فـشـاره‌وه.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن هیوای خواست ئێران ڕێز له كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و باره‌یه‌وه بگرێت.
شـایانی باسه ڕۆژی سـێـشـه‌ممه ئێران ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه دانوسـتاندنی جدی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بكات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كرد ئایا كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت یان نا كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه لێی داوا ده‌كه‌ن.